سعودیەگرنگترین

دی خیا بە شوێن پێی ڕۆناڵدۆدا دەڕوات

یاریگا –

داڤید دی خیای بێ یانە، یانەی داهاتووی خۆی دۆزیوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە لە سعودیە ببینرێتەوە.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە لەوەتەی لە هاوینی ڕابردووەوە مانچستەر یونایتدی جێ هێشتووە دوای کاروانە دورودرێژە ١٢ ساڵیکەی لە ئۆڵدترافۆرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ناوبراو لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەی شەبابی سعودی بە مەبەستی پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە پێشتر یانەی نەسر و، لە پریمەرلیگیش نیوکاسڵ دەنگۆیان ناوی دی خیایان پێوە بەسترا بوو، بەڵام شەباب هەوڵەکانی چر کردووتەوە و گفتوگۆی ساز داوە.

شەباب لە پلەی ١١ی خولی سعودی دێن و لەم ڕۆژانەیشدا دەنگۆی گواستنەوەی چەند ناوێکی دیاری ئەوروپا بەو یانەیەوە زۆر بەهێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button