ئینگلتەرا

ئامارە خراپەکانی تین هاگ جامی ئینگلتەرایشی گرتەوە!

یاریگا –

ئامارە خراپەکا بۆ تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بەردەوامییان هەیە و ئەم جارە لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە کۆمەڵێک ڕیکۆردی خراپ هاتە دەرەوە ئەگەرچی یانەکەشی براوە بوو.

لە میانی قۆناغی چواری جامەکە مانچستەر بوو بە میوانی نیوبۆرت کاونتی و، بە ئەستەم توانی ٤-٢ لە خاوەن ماڵی پلە چوار بباتەوە، ئەوەش بە چاکەی گۆڵە کوشندەکەی راسموس هۆیلوند لە خولەکی ٩٤ لە کاتێکدا یانەی نیوبۆرت هەوڵی یەکسانبوونەوەی ئەنجامەکەی دەدا.

ئەگەرچی مان یو بەو بردنەوەیە خۆی گەیاندە قۆناغی سەرووتری جامەکە کە قۆناغی ١٦ تیمیە، بەڵام ئەو دوو گۆڵەی لێی تۆمار کرا بۆ تین هاگ هەوروا ئاسان نەبوو،بەوپێیەی بوو یەکەم ڕاهێنەری مانچستەر لەوەتەی ساڵی ١٩٩٦ کە بەرامبەر یانەیەکی پلەکانی خوارەوەی ئینگلتەرا دوو گۆڵ یان زیاتری لێ تۆمار بکرێت.

هەر ئەو ڕیکۆردە خراپە نەبوو کە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە لەو یارییەدا تۆماری کرد، لەوەتەی ساڵی ١٩٧٠ تا ئێستا هیج یانەیەکی پلە چوار نەیتوانیبوو لە یارییەکدا دوو گۆڵ لە مانچستەر تۆمار بکات، ئەمشەو نیوبۆرت ئەو کارەی ئەنجام دا.

دەرکەوتنی تیمەکەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە بەو ئاستەوە، دەمی میدیاکانی بەریتانیای هێندەیتر لە خۆی کردەوە و ڕاپرسیان دەست پێکرد بۆ مانەوە یاخود ڕۆیشتنی تین هاگ.

هەڵمەتی میدیا ئینگلیزیەکان هەروا لە خۆرا نیە، بەوپێیەی یانەکەی تین هاگ لە پریمەرلیگیش حاڵی باشتر نیە و، دوای ٢١ هەفتە ٣٢ خاڵی کۆ کردووەتەوە و لە پلەی هەشتەم دێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button