ئیسپانیا

ئەنچلۆتی: خۆم رێگەم نەدا مۆدریچ خۆی گەرم بکاتەوە بۆ یاریکردن

کارلۆ ئەنچلۆتی دەڵێت داوای لە لوکا مۆدریچ نەکردووە کە خۆی گەرم بکاتەوە لە یارییەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس چونکە زۆر رێزی ئەو یاریزانە دەگرێت.

شەوی رابردوو ئەستێرە مێژووییەکەی مەدرید لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا نەبوو بەرامبەر لاس پاڵماس و لە نیوەی دووهەمیش نەک بەشداری پێنەکرا بەڵکو هاوشێوەی یاریزانە یەدەگەکانی دیکە خۆی گەرم نەکردەوە.

ئەم پرسە رووبەرووی ئەنچلۆتی کرایەوە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە و ئەویش وتی

نامەوێت مۆدریچ خۆی گەرم بکاتەوە لە کاتێکدا دڵنیا نەبم لەوەی کە یاری دەکات. من زۆر لەوە زیاتر رێزی دەگرم لەوەی بهێڵم خۆی گەرم بکاتەوە و یاری نەکات.

مەدرید بە سەختییەکی زۆر و بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی بردەوەو گەڕایەوە پێشەنگی خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button