دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ گڕ لە بازاڕی گواستنەوەی راهێنەران بەردەبێت و شەڕی بارسا و لیڤەر دەستیپێکرد

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن لە سەرووی ئامانجەکانی بارسێلۆنا دێت – دەیلی مەیڵ

کاسێمیرۆ دووپاتیدەکاتەوە، لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە و پەیوەندی بە نەسڕ ناکات – MBC

لیڤەرپوول بۆ پڕکردنەوەی شوێنی یورگن کڵۆپ رووبەڕووی رکابەری توند دەبێت، چونکە چابی ئاڵۆنسۆ لەلایەن بایرن میونشنەوە چاودێری دەکرێت و رۆبێرتۆ دی زێربیش ئامانجی مانچێستەر یونایتدە – تێلێگراف

چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس، بەڵام یانەکەی باشووری لەندەن نایەوێت بە نرخێکی هەرزان دەستبەرداری ببێت – فووتبۆڵ لەندەن

بایەر لیڤەرکوزن گەشبینە بە مانەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، سەرەڕای گرنگییەکانی لیڤەرپوول – سکای دۆچلاند

بێرنلی ئۆفەرێکی بە بڕی 10.2 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ماکسیم ئێستیڤ، بەرگریکاری مۆنپیلیێ کردووە – دەیلی مەیڵ

ئێڤەرتن ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی سەعید بن رەحمە، یاریزانی وێستهام دەکات – HITC

نۆتینگهام فۆرێست، وێستهام و فولهام هەوڵی گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی دەدەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

یانەکانی برێنتفۆرد، فاینۆرد و لیدز یونایتد گرنگیان بە کۆنۆر رۆبێرتس، بەرگریکاری وەیڵزی و بێرنلی داوە – دەیلی مەیڵ

تاوەکو ئێستا لیۆن دەستبەرداری گواستنەوەی پیێر-ئێمیل هۆیبێرگ، یاریزانی تۆتنهام نەبووە – لیکیپ

لێستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی ستێفانی سێنسی کردووە – جیانلوکا دی مارزیۆ

شەباب دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی میگێل ئالمیرۆن، یاریزانی نیوکاسڵ نەبووە – دەیلی مەیڵ

نۆتینگهام فۆرێست کار لەسەر سەرخستنی گواستنەوەی پیتەر گولاسی، گۆڵپارێزی لایپزیگ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

هەڵ سیتی نزیکە لە گواستنەوەی عەبدولقادر عومەر، یاریزانی تورکی و ترابزۆن سپۆر و بەهای گواستنەوەکە دەگاتە چوار ملیۆن پاوەند – هەڵ دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button