ئینگلتەرا

ڤاندایک بە ناڕاستەوخۆ بەڵێنێک بە یۆرگن کلۆپ دەدات

یاریگا –

کاردانەوەی بڕیاری ڕۆیشتنی یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوڵ بەردەوامە و یەکەمین یاریزانی یانەکە لەو بارەیەوە چەند سەرنجێکی خۆی خستە ڕوو، لەگەڵ بەڵێنێکی ناراستەوخۆ بە ڕاهێنەرەکەی بۆ ئەم وەرزە.

دوێنێ كڵۆپ لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا هاندەرانی ڕێدزی شۆک کرد کە ڕایگەیاند هاوین بە یەکجاری ئانفیڵد جێ دەهێڵێت.

ئەو بڕیارە تەنانەت ڕاهێنەرە دژبەرەکانیشی هێنایە قسە و لێدوانی جیاوازیان دا. لەسەر ئاستی یانەکەیش، وا ڤێرجڵ ڤاندایکی کاپتن بۆ یەکەمین جار هاتە دەنگ و بە سایتی فەرمی لیڤەرپوڵ بەم شێوەیە قسەی خۆی کرد

بڕیارێکی وا زۆر قوسە بۆ ئێمە. چونکە ڕا‌هێنەرەکە زۆر شتە بە لای ئێمەوە، بۆ من، بۆ یانەکە و تەنانەت بۆ پریمەرلیگیش. بەڵام ئەو بڕیارەکەی لەپێناو خۆی و خێزانەکەیدا داوە. هەرچەندە زەحمەتە، بەڵام ئەوە هەموو بابەتەکەیە.

بەڵێ، بە ئێمەی یاریزانانیشی ڕاگەیاند بە شێوەی تایبەت. هەموومان پێکەوە بووین. وەک وا بووم کە باوەڕکردن بەوە زەحمەت بوو. بەڵام ئەقڵیەتیشمان وایە کە دەبێت سەرنجمان لەسەر پیشەکەمان بێت.

سەرکردە هۆڵەندیەکەی ڕێدز بە ناراستەوخۆ بەڵێنی دا بە کڵۆپ کە ئەم وەرزە لەپێناو ئەودا باش کۆتایی پێ بهێنن و وتی

ئێمە ئامانجمان زۆرە ئەم ساڵ بەدەستی بهێنین، بۆچی ئەم وەرزە زۆر باش کۆتایی پێ نەهێنین هەموومان پێکەوە و، وەک ئاهەنگێک بۆ ڕاهێنەرەکەمان؟

لیڤەرپوڵ ئەم وەرزە چاوی لە نازناوە گەورەکانی وەک پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگە. کە رەنگە لە ڕووی سۆزەوە یاریزانەکانی کڵۆپ زیاتر کۆشش بکەن بۆ ماڵئاوایی کردن لە ڕاهێنەرە ئەفسوناویەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button