فه‌ره‌نسا

فەرمی: ماتیچ پەیوەندی بە لیۆنەوە کرد

یاریگا –

نمانیا ماتیچ کۆتایی بە کێشمەکەی لەگەڵ یانەی ڕینی فەرەنسی هێنا و پەیوەندی بە لیۆنی هەمان وڵاتەوە کرد.

یانەی لیۆن بە فەرمی گواستنەوەی ماتیچی ڕاگەیان و ئەو یاریزانە تاوەکو ٢٠٢٦ درێسی یانەکەیان دەپۆذشێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەی پێگەی ترانسفێری بە ئاگا لە گواستنەوەکان بڵاوی کردووەتەوە، نرخی گرێبەستەکەی یاریزانە سڕبیەکە ٣ ملیۆن یۆرۆی لەسەر خەزێنەی لیۆن دەکەوێت.

ماتیچ کە ئەزموونی زیاتر لە حەوت ساڵ یاریکردن لە پریمەرلیگ هەیە 2014-2017 لەگەڵ چێڵسی و، 2017-2022 لەگەڵ مانچستەر یونایتد، دوای ئەو ماوەیە ڕووی کردە ڕۆمای ئیتاڵیا و لەوێشەوە بۆ رینی فەرەنسی.

ماتیچ بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ڕین، تەنها ١٣ یاری بۆ کردن و کۆتا ساتەکانیشی لەگەڵ ئەو یانەیە پڕ کێشمەکێشم و چیرۆک بوو، لە دیارترینیان بەبێ پرس دەرچوونی بوو لە گروپی واتسئاپ و بەتاڵ کردنەوەی لۆکەرەکەی بووە بە ویستی خۆی.

کێشەکانی ماتیچ و یانەکەی گەیشتووەتە لوتکە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button