فه‌ره‌نسا

کێشەکانی ماتیچ و یانەکەی گەیشتووەتە لوتکە

یاریگا –

کێشەکانی نمانیا ماتیچ و دەستەی ڕاهێنەرایەتی ڕینی فەرەنسی گەشتووەتە لوتکە و لە پێشهاتێکی نوێدا یاریزانەکە هەڵسوکەوتێکی یەکلاکەرەوەی نواندووە.

ماتیچ کە ئەزموونی زیاتر لە حەوت ساڵ یاریکردن لە پریمەرلیگ هەیە 2014-2017 لەگەڵ چێڵسی و، 2017-2022 لەگەڵ مانچستەر یونایتد، دوای ئەو ماوەیە ڕووی کردە ڕۆمای ئیتاڵیا و لەوێشەوە بۆ رینی فەرەنسی.

بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەنووسێکی فەرەنسی، ناوبراو کێشەی زۆری هەیە و لە نوێترین هەڵسوکەوتیشدا گروپی واتسئاپی یانەکەی جێهێشتووە و لۆکەری کەلوپەلەکانیشی بەتاڵ کردووەتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە زانیویشیەتی کە یانەی لیۆن دوو ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ماتیچ پێشکەش کردووە، بەڵام ڕین ڕەتی کردووەتەوە.

ماتیچ بە درێسی ئەو یانە فەرەنسیەوە تەنها ١٣ یاری ئەنجام داوە و، ڕۆژنامەی مەیڵی ئینگلیزیش باس لەوە دەکات کە یاریزانەکە چاوەڕێی هەرچی زووتر جێهێشتنی ڕینە.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن ئەستێرە سڕبیەکە چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button