یاریگا

ئیتۆ: دەبێت گواردیۆلا داوای لێبوردنم لێبکات، ئەوە من بووم بردنەوەم دەبەخشیە بارسا، نەک مێسی

یاریگانێت- ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی و یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا پەڕاوی کۆن لەسەر پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئەوکاتی هەڵدەداتەوە و بەوە باسی لێوە دەکات کە بردنەوەکانی بارسا ئەم دەستەبەری کردوون، نەک لیۆنێل مێسی، بەڵام پیپ چاکەکەی زیاتر بە ئەرژەنتینییەکە بەخشیووە، بۆیە بە ڕای کامیرۆنییەکە، دەبێت داوای لێبوردنی لێ بکات.

بۆ کەناڵی بی ئین سپۆرتس، ئیتۆ بەم شێوەیە دواوە: “پیپ هەموو ژیانی هەر لە بارسێلۆنا ژیابوو، بەڵام لەو سڵانەی من لەوێ بووم، ئەو هیچ لە یانەکە تێنەدەگەشت. لەو کەشوهەوای تیمەکە هەیبوو، نەدەژیا. پێمگوت دەبێت داوای لێبوردنم لێ بکەی، چونکە ئەوە منم بردنەوە بۆ بارسا دەهێنم، نەک مێسی. ئەوە قۆناغێکیتر بوو، مێسی دواتر هات، بەڵام دەتوانیت لە ژاڤی و ئینێستا هەموو ئەوانیتر بپرسیت کە سەردەمی من بوون.”

بە هاتنی پیپ گواردیۆلا بۆ بارسا، لە یەکەم وەرزیدا چامپیۆنسلیگ و لالیگا و جامی شای بردەوە، کە وەرزی پێنجەم کۆتایی ئیتۆ بوو لە کامپ نو کە لە 2004 هاتبووێ، پاشان هاوینی 2009 ڕووی کردە ئینتەر میلان و لە بەرامبەریشدا زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هاتە بلاوگرانا. ئیتۆ لەو ساڵەدا توانی لە 52 یاری 36 گۆڵ تۆمار بکات بەڕێژەی 0.69 گۆڵ بۆ هەر یارییەک، لە کاتێکدا مێسی هاوتیمی لە 51 یاریدا 38 گۆڵی تۆمار کردبوو بە ڕێژەی 0.74 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.

Back to top button