دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ زیدان ئۆفەرێکی رەتکردەوە و ئۆسیمین بڕیاری کۆتاییدا

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

زینەدین زیدان، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید رەتیکردەوە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر – لیکیپ

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن، رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن و ئەینج پۆستێکۆگلۆ، راهێنەری تۆتنهام پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی یورگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول – تایمز

بە چوونە دەرەوەی کڵۆپ، رەنگە هەریەکە لە یاریزانان محەمەد سەڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێڵن – تۆک سپۆرت

ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی دووپاتیدەکاتەوە، ڤیکتۆر ئۆسیمین لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

بایرن میونشن و گاڵاتەسەڕای لەسەر گواستنەوەی ساشا بۆی رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

تۆتنهام ئۆفەرێکی بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی ئامادە کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

برایتن گفتوگۆکانی لەگەڵ لێستەر سیتی لەبارەی گواستنەوەی کیران دیوسبێری دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

لێستەر سیتی داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند لە پێناو دەستبەرداربوون لە دیوسبێری دەکات، یانەکانی برێنتفۆرد، ئارسیناڵ و فولهام گرنگیان پێیداوە – ئاتلێتیک

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پێشووی رۆما نابێتە راهێنەری داهاتووی ناپۆلی – مارکا

مۆناکۆ داوای زانیاری فابیۆ ڤیێرای لە ئارسیناڵ کردووە، دەیەوێت تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن بیگوازێتەوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

بابەتی زیاتر

Back to top button