بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بە فەرمی مۆسکاردۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی گابرێل مۆسکاردۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد.

کەمیک لەمەوبەر پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی گابرێل مۆسکاردۆ بەرازیلی و یاریزانی پێشووی کۆرێنتیانز پاولیستای بەرازیلی پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە.

گرێبەستەکەی مۆسکاردۆ لەگەڵ سانجێرمان بۆ چوار وەرز دەبێت و تا هاوینی 2028 درێسی یانە فەڕەنسییەکە دەپۆشێت.

تێچووی ناوەڕاستکارە تەمەن 18 ساڵانییەکە لەسەر پاریس 20 ملیۆن یۆرۆیە، جیا لەوەش 2 ملیۆن یۆرۆی دیکە بەشێوەی زیادکراو لەخۆ دەگرێت.

هەر بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانە، ناوەڕاستکارەکەی کۆرێنتیانز تا هاوینی داهاتوو لە یانەکەی دەمێنێتەوە و لە مانگی تەمموزی داهاتوو پەیوەندی بە پاریس دەکات.

مۆسکاردۆ لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، توانای هەیە لە هێڵی بەرگریش یاری بکات، بە درێسی یانە بەرازیلییەکە 25 یاری کردووە، خاوەنی یەک گۆڵ و یەک ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button