ئەفریقا

یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەرکەوتن و ڕووبەروو بوونەوەی بەهێزی تێدایە

یاریگا –

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ناسنامەی سەرجەم هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئاشکرا بوون، کات و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتیەکەیش دەستنیشان کران.

٢٧ی ئەم مانگە جەنگەکە دەست پێ دەکات و سەرجەم یارییەکانی ئەم قۆناغە لە چوار ڕۆژدا بەڕێوە دەچن، بە واتای هەر ڕۆژە و دوو یاری ئەنجام دەدرێت بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی.

ڕووبەڕوو بوونەوەکان بەم شێوەیەن:

٢٧ی کانوونی دووەم: ئانگۆلا X نامیبیا

٢٧ی کانوونی دووەم: نەیجیریا X کامیرۆن

٢٨ی کانوونی دووەم: گینیای کەمەرەیی X گینیا

٢٨ی کانوونی دووەم: میسڕ X کۆنگۆی دیموکراتی

٢٩ی کانوونی دووەم: کەیپ ڤێردی X مۆریتانیا

٢٩ی کانوونی دووەم: سەنیگال X کۆتدیڤوار

٣٠ کانوونی دووەم: مالی X بورکینا فاسۆ

٣٠ کانوونی دووەم: مەغرب X ئەفریقای باشوور

ئەم وەشانە جامەکە کە لە کۆت دیڤوار بەڕێوە دەچێت، لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا جگە لە هەڵبژاردەی سەنیگال کە وەک ڕکابەرێکی بەهێز دەرکەوت و سەرجەم یارییەکانی بردەوە، تیمە گەورەکانی تر لە ئاستی چاوەڕوانیییەکاندا نەبوون وەک میسڕ، هەڵبژاردەی میواندار و مەغرب.

ئەوە جگە لەوەی ئەنجامی شۆکهێنەریشی تێدا بوو کاتێکی هەڵبژاردەکانی وەک جەزائیر و غانا هەر زوو نێردرانەوە ماڵەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button