ئه‌مریکا

دوای نزیکەی 20 ساڵ چیچاریتۆ گەڕایەوە بۆ یانەکەی منداڵیی

یاریگا –

خافێر هێرناندێزی مەکسیکی لە کۆتاییدا بارگەی پێچایەوە بۆ ماڵەکەی منداڵیی و پەیوەندی کردەوە بە یانەی گوادالاخارای وڵاتەکەیەوە.

هێرناندێز کە زیاتر بە چیچاریتۆ ناوبانگی ڕۆیشتووە، لە ساڵی ١٩٩٧-٢٠٠٦ لەو یانەیە بووە و یەکەم ئەزموونی کە ڕووی کردە ئەورووپا لە دەرگای مانچستەر یونایتد بوو لە ساڵی ٢٠١٠ و تا ٢٠١٥ لە ئۆڵدترافۆرد مایەوە.

چیچاریتۆ لە ئەوروپا وەک یەکێک لە گۆڵکارە لێهاتووەکان خۆی ناساند و چەند وێستگەیەکی گرنگی تاقی کردەوە وەک بە خواستن لە ڕیاڵ مەدرید، بایەر لیڤەرکوزن، وێستهام و سێڤیا. دواتر ٢٠٢٠ ئەوروپای بەرەو خولی ئەمریکی جێهێشت و تا ساڵی ٢٠٢٣ لە ڕیزەکانی گالاکسی مایەوە.

ناوبراو وەک یاریزانی ئازاد گەڕاوەتەوە گوادالاخارا، کە هاوکات بە شیڤاسیش دەناسرێت لە خولی مەکسیکی.

 

Back to top button