ئیسپانیا

“ لە ژیانم یاریزانی وەکو رۆناڵدۆم نەبینیوە “

یاریگا

چیچاریتۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی مەکسیک و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوڕێ پێشووی لەریزەکانی مێرنگی کرد.

هێرشبەرەکەی پێشووی یانە شاهانەکە لە دیمانەیەکدا سەبارەت بە دۆن دەڵێت

جگە لەو ڕێز و خۆشەویستیە هەمیشە بۆ ڕۆناڵدۆ هەمە، دەبێت ئەوە بڵێم کە هەستێکی باوەڕپێنەکراو بوو کە لە یەک یانە لەگەڵیدا لەبریئەوەی بەرامبەری یاری بکەم.

چیچاریتۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

هەمووان دەزانن باسی چی دەکەم. ڕۆناڵدۆ کاریگەرییەکی خەیاڵی لەسەر تیپەکە هەبوو و پێشەنگێکی ڕاستەقینە بوو لە ژووری جلگۆڕین و دەرەوەی ژووری جلگۆڕین. کەسایەتییەکی ئاڵۆزی هەبوو و لە ژیانم یاریزانێکی وەک ئەوم نەبینیوە

بابەتی زیاتر

Back to top button