ئەفریقاجامی ئەفریقا 2023

گانا راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا –

هەڵبژاردەی گانا راهێنەرەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی گانا رایگەیاند، کریس هیوتنی بەریتانییان لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپی تۆپی پێی هەڵبژاردەکەیان دوورخستووەتەوە.

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت هەڵبژاردەکە هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023 کرد و هەڵبژاردەکە بە ئاستێکی خراپ دەرکەوت.

گانا لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کەیپ ڤێردی، میسڕ و مۆزەمبیق یاری کرد، 2 یاری یەکسانبوو و یارییەکیشی دۆڕاند و هیچ یارییەکی نەبردەوە.

بە کۆکردنەوەی 2 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرت و ماڵئاوایی کرد. کەیپ ڤێردی بە پلەی یەکەم و میسڕیش بە پلەی دووەم خۆیان گەیاندە قۆناخی داهاتوو.

کریس هیوتن لە هاوینی 2023 پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرت، لە 12 یاریدا خاوەنی 4 بردنەوە، 4 دۆڕان و 4 یەکسانبوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button