ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد پارەیەکی خەیاڵی لە پێناو ناوەڕاستکارێک خەرج دەکات

یاریگا
دێکلان رایس، ناوەڕاستکاری لاوی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگڵاند بووەتە ئامانجی بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد.

رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاوی کردۆتەوە بەرپرسانی شەیتانە سووروکان ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارەی بووەتە ئامانجیان، 70 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن، بەڵام بەرپرسانی وێستهام ئامادەنین کەمتر لە 100 ملیۆن دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن.

رایس بەشداری هەشت یاری ئەم وەرزەی کردووە و تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ وێستهام یونایتد هەیە و ناوتوانێت بەبێ رەزامەندی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button