ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆسیمین: بڕیاری کۆتاییم داوە

"داهاتووم یەکلایی کردووەتەوە"

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری ئاشکرایکرد، لەبارەی داهاتووی خۆی بڕیاری کۆتایی داوە.

ئۆسیمین وەرزی رابردوو وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەوروپا دەرکەوت، هاوکارییەکی گەورەی ناپۆلی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی کرد و بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزەکە.

ئەمەش وایکرد چاوی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بچێتە سەری، ئارسیناڵ، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و ریال مەدریدیش ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.

بەڵام ڤیکتۆر لە کۆتایی ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی نوێکردەوە و کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا، کە باسیان لە رۆیشتنی یاریزانەکە لە مێرکاتۆی زستانەدا دەکرد. بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی کۆتایی هاتنی باس و خواسی رۆیشتنی یاریزانەکە لە ریزەکانی ناپۆلی.

ئۆسیمین دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس سپۆرت ئاشکرایکرد، کە داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بڕیاری کۆتایی داوە کە وەرزی داهاتوو لەکوێ یاری بکات.

ئاگادارم ئەو دەنگۆیانەم کە باس لە چوونم بۆ پرێمەرلیگ دەکەن، کاتێک یەکێکیت لە دیارترین هێرشبەرەکانی ئەوروپا هەبوونی ئەو دەنگۆیانە ئاسایین، بێگومان پرێمەرلیگ یەکێکە لە باشترین خولەکانی جیهان.

بەم دواییە گرێبەستەکەم لەگەڵ ناپۆلی نوێکردووەتەوە، چێژ لە بەسەربردنی کاتەکانم لەوێ وەردەگرم، لە کۆتایی وەرزەکەش ئەو بڕیارە ئاشکرا دەکەم، کە داومە.

هەموو کاتێک دەزانم هەنگاوی داهاتووم چۆن دەبێت، ئێستا تەنیا دەمەوێت وەرزەکە بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنم، دواتر پشووییەک دەدەم و ئەو بڕیارەش دەدەم، کە پێشتر خۆمم بۆی یەکلایی کردووەتەوە.

ئۆسیمین لە هاوینی 2020 بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە ناپۆلی کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 119 یاری کردووە، 67 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵیشی درووستکردووە.

گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، ناپۆلیش ئامادە نییە بە کەمتر لە 130 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button