بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بێنزێما بیری ریال مەدرید دەکات و لیۆنیش بیری لە گێڕانەوەی کەریم نەکردووەتەوە

یاریگا –

بێنزێما بیری ریال مەدرید دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە، یانەی لیۆنیش گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسییەی لەبیری خۆی بردەوە.

ئێدواردۆ ئیندا رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی دەڵێت :’کەریم بێنزێما خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە، من ئاگادارم هێشتا کەریم ئامادەیە بگەڕێتەوە مەدرید، گەرچی مەحاڵە بێنزێما لە هەر یانەیەکی دیکە هەمان ئەو مووچەیە وەربگرێت، کە ئێستا لە یانەی ئیتیحادی سعوودی وەریدەگرێت، بەڵام هێشتا هێرشبەرە فەرەنسییەکە حەز دەکات لە سعوودیە بڕوات’.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە دەڵێت :’ریال مەدرید ئێستا هێرشبەری سەرەڕمی نییە و کارلۆ ئەنچیلۆتی هیچ هێرشبەرێکی ژمارە 9ـی لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەهۆی ژمارەی گۆڵەکانی بێڵینگهام ریال مەدرید کێشەی نییە’.

لەلایەکی دیکە، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، لیۆنی فەرەنسی رەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک بیری لە گواستنەوەی بێنزێما کردبێتەوە، کە ساڵانی 2004 تاکو 2009 هێرشبەرە فەرەنسییەکە لەو یانەیە یاریی دەکرد.

هاوینی رابردوو بێنزێما دوای بەسەربردنی 14 ساڵ لە ریزەکانی ریال مەدرید چووە ئیتیحادی سعوودی کە ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ مووچەی وەردەگرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button