ئیتاڵیاگرنگترین

گۆڵکاری مێژوویی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد

جیجی ریڤا گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ریڤا لە ماڵەکەی خۆیدا تووشی نۆبەی دڵ هات و گەیەندرا نەخۆشخانە. سەرەتا راگەیەندرا دۆخی بەرەو باشتر رۆیشتووە بەڵام سکای تی جی شەوی دووشەممە رایگەیاند لەناکاو دۆخی خراپتر بووە و کۆچی دوایی کردووە.

ریڤا خاوەنی 35 گۆڵ بوو لە 42 یاریدا بۆ ئیتاڵیا و لە سەردەمی ئەودا ئازوری لە 1968 توانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بباتەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی جامی جیهانی 1970 کاتێک بەڕازیلی پێلێ شکستییان پێهێنان.

Gigi Riva dead aged 79: Tributes pour in for Serie A icon who won Euros  with Italy before becoming national team coach | The Sun

ریڤا لە ئاستی یانەدا، هەموو تەمەنی لەگەڵ کالیاری بەسەربرد و 14 وەرز یاری بۆ کردن.  لە وەرزی 1967-1970 توانی ناسناوی خولی ئیتاڵی بۆ ئەو یانەیە بباتەوە کە تاکە ناسناوی مێژووی کالیارییە. هەروەها گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە بە 208 گۆڵ لە 378 یاریدا.

ریڤا لە ستافی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوو لە 1990 بۆ 2013 و یاریدەدەری مارچێلۆ لیپی بوو لە 2006 کاتێک ئیتاڵیا جامی جیهانی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button