ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: تیاگۆ دیالۆ بووە یاریزانی یوڤێنتۆس

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی تیاگۆ دیالۆی بەرگریکاری پۆرتوگالی راگەیاند.

دیالۆ دەرچووی ئەکادیمیای ئەیسی میلانە بەڵام بەر لەوەی یاری بۆ تیمی یەکەم بکات لە 2019دا چووە لیل. ئەمڕۆ یۆڤی دوای پشکنینی پزیشکی بەفەرمی گرێبەستی  ئەو یاریزانەی واژۆکرد.

گرێبەستەکە تەنها بەرامبەر 3.6 ملیۆن یۆرۆ ئەنجامدراوە چونکە لە هاوین دا گرێبەستی دیالۆ بەسەردەچێت لەگەڵ لیل. بەڵام یانە فەڕەنسییەکە دەبێتە خاوەنی 3.1 ملیۆنی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام.

گرێبەستی ئەو یاریزانە تاوەکو هاوینی 2026 ـە بەڵام گرێبەستەکە بژاردەی درێژکردنەوەی تێدایە تاوەکو 2028/

دیالۆ لە مانگی سێی پارساڵ تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات و لەم وەرزەدا تا ئێستا لە هیچ یارییەکدا بەشداری نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button