سعودیە

یانەی شەبابی سعودی و ئەستێرەیەکی نیوکاسڵ لە گفتوگۆدان

یاریگا –

یانەی شەبابی سعودی چاوی لە نیوکاسڵ ئامانجی خۆیان دۆزیوەتەوە و سەرچاوە جیاوازەکانیش دەڵێن گفتوگۆ لەو بارەیەوە کراوە.

رۆژنامەنووس لوک ئێدواردس لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە لە خولی سعودیەوە گفتوگۆیان پێشخستووە بۆ گواستنەوەی میگێل ئالمیرۆنی هێرشبەری نیوکاسڵ. ئەو ڕۆژنامەنووسە باس لەوەش دەکات هێشتا هیچ برە پارەیەک لە گفتوگۆکاندا دیاری نەکراوە، بەڵام خواستەکە جدیە لەلایەنی سعودییەوە. بڕیاریشە گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوام بن.

رۆژنامەنووس بێن جاکۆبس هەر لەسەر هەمان بابەت زانیاریی داوە کە یانەی شەبابە هەوڵی کڕینی ئالمیرۆن دەدەن. لەو بارەیەشەوە ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە، بەڵام هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

نیوکاسڵ بۆ ئەو بڕە باجە زۆرەی ساڵی ڕابردوو هاتە سەری، دەیانەوێت لە فرۆشتنی یاریزانە ناپێویستەکانیاندا قەرەبووی بکەنەوە.

جگە لە ئالمیرۆن، ناوەکانیتری وەک برونۆ گیماریش، کاڵۆم ویڵسن و کیران تریپییە لە دیارترین ئەو یاریزانانەن کە خواستیان لەسەرە لە خولەک جیاوازەکانەوە.

ئالمیرۆنی پاراگوایی پێنجەم وەرزیەتی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە و، باشترین ماوەی خۆی لەگەڵ نیوکاسڵ وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بوو کە تێیدا بەشداری ١٥ گۆڵی کرد. بەڵام ئەم وەرزە دوورە لەو ئاستەی خۆیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button