ئینگلتەرا

نونێز پێش ئەستێرەکانی دیکەی پریمەرلیگ کەوت

یاریگا-داروین نونێز ئەو یاریزانەی زۆرترین رەخنەی لێدەگیرێت بوو بە یەکەم یاریزانی ئەم وەرزە لە ئینگلتەرا بە ژمارەیەکی ناوازە.

نونێز بەوە ناسراوە کە زۆرترین هەلی ئاسانی گۆڵکردن لەدەست دەدات بەڵام  بوو بە یەکەم یاریزان لەم وەرزەدا بگات بە 10 گۆڵ و 10 ئاسیست لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، دوای بردنەوەکەی شەوی رابردووی لیڤەرپوول بە ئەنجامی 4-0 بەرامبەر بە بۆرنمس.

نونێز بەو دوو گۆڵەی دوێنێ، کۆی گۆڵەکانی لە پریمەرلیگ گەیاندە 7 گۆڵ، هاوکات گۆڵێکی لە جام و دوو گۆڵی دیکەشی لە یۆرۆلیگ هەیە.

هەروەها، خاوەنی شەش ئەسیستە لە پریمەرلیگ لە پاڵ سێ ئەسیست لە جام و ئەسیستێک لە یۆرۆلیگ.

هەرچەندە یاریزانی دیکە هەن خاوەن گۆڵ و ئەسیستی زیاتر بن بەڵام کەسیان نەیانتوانیووە بگەن بە 10 گۆڵ و ئەسیست کە هەمان کاتدا.

نونێز وەرزی رابردوو بە درێژایی وەرزەکە تەنها 13 گۆڵی هەبوو بەڵام سەرەڕای رەخنەکان لەم وەرزەدا ئامارەکان نیشانی دەدەن ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button