ئیسپانیاگرنگترین

فیدراسیۆنی ئیسپانیا تۆماری ناوبژیوانانی یارییەکەی ریاڵ مەدرید و ئەلمێریا بڵاودەکاتەوە

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمارە دەنگییەکانی نێوان ناوبژیوانانی یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و ئەلمێریای ئاشکرا کرد، كه‌ یارییەکە  به‌هۆی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان مشتومڕێکی فراوانی لەسەر هەندێک بڕیار بەهۆی گەڕانەوە بۆ تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ زیاتر لە جارێک لێكه‌وته‌وه‌.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی تۆماری دەنگی ناوبژیوانانی بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیە بوو:

لە خولەکی 53 کایکی بەرگریکاری یانەی جیرۆنا له‌ ناوچه‌ی سزا تۆپ به‌ر ده‌ستی كه‌وت، ناوبژیوانی یارییەکەش هێرناندێز مایسۆ ئاماژەی بە هیچ شتێك نەکرد، بەڵام ناوبژیوانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی بانگهێشتی کرد .

ناوبژیوانی ڤار هێرناندێز گوتی،  پێشنیار دەکەم پێداچوونەوەی بكه‌یت بۆ ئەوەی بتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ ئه‌گه‌ری لێدانی سزای بکەیت بەهۆی تۆپ به‌ر دەستی بەرگریکاری ئەلمێریا كه‌وتووه‌ ، هەروەها ئه‌و دیمه‌نه‌ لە شوێنێکی بەرزەوە پیشان دەدەم بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشی ببینیت و بڕیاربده‌ی، ، دواتر بڕیاریدا لێدانی سزا هه‌ژماربكات، بێلینگهام بە سەرکەوتوویی جێبەجێی کرد و گۆڵی یەکەمی بۆ ریال مه‌درید تۆمارکرد.

سەبارەت به‌ حاڵه‌تی دووەمیش، لە خولەکی 61 لۆپی یاریزانی یانەی ئەلمێریا ده‌ستی به‌ دەموچاوی بێڵینگهام ده‌كه‌وێت، ناوبژیوان هێرناندێز مایسۆ لێدانەکەی نەبینی و یارییەکە بەردەوام بوو، تا ئاریباس گۆڵی سێیەمی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمارکرد.

ناوبژیوانی ڤیدیۆ،هێرناندێز به‌ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاستی گوت، پێشنیار دەکەم پێداچوونەوە بكه‌یت، بۆ ئەگەری هەڵەیەک له‌ گۆڵه‌كه‌دا هه‌بێت، دوای بینینه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه‌ ناوبژیوان بڕیاریدا گۆڵه‌كه‌ ره‌تبكاته‌وه‌.

حاڵه‌تی سێیەم کە زۆرترین مشتومڕی لەسەر بوو، لە خولەکی 67 ، دوای ئەوەی چۆامینی تۆپێكی گه‌یانده‌ ناوچه‌ی سزا ڤینیسیۆس گۆڵی تۆماركرد، گومانی ئەوە هەبوو کە بە قۆڵی گۆڵەکەی تۆمارکردبێت، ناوبژیوان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی دا.

ناوبژیوانی ڤیدیۆیی هێرناندێز گوتی، پێشنیار دەکەم پێداچوونەوە بە بکرێت بۆ هەڵسەنگاندن ئایا تۆپه‌كه‌ به‌رشانی كه‌وتووه‌ یان ده‌ست.

مایسۆ، ناوبژیوانی لە کاتی پێداچوونەوەدا به‌ ناوبژیوانی ڤاری گوت، من لەگەڵ تۆم، تۆپەکە بەر شانی کەوت، بۆیە گۆڵەکە دروسته‌، هیچ هەڵەیەک نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button