ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات دوای بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس.

شەوی رابردوو ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا.

لە دوای بردنەوەكەیان چاڤی گوتی:

پێموایە هاندەران چێژیان لە یارییەكە وەرگرت، ئێمە زۆر باش بووین و  یارییەكەمان كۆنترۆڵ كردبوو، تا لێك تێگەیشتنێك لە نێوان ئاراوخۆ و پینا روویدا كە بووە هۆی درووستبوونی دڵەراوكێ لە یاریگادا، دواتر دووبارە گەڕاینەوە و كۆنترۆڵی یارییەكەمان كرد.

بەردەوام بوو گوتیشی:

فێران بە تەنیا شتەكانی گۆڕی، لە هاویندا پەیامێكی بۆ ناردم و گوتبووی; لێرە لە بارسێلۆنا بڕوای بە سەركەوتن هەیە، من زۆر دڵخۆشم بۆی و زۆر كاری كردووە و شایەنی ئەوەیشە.

سەبارەت بە بەشداریپێكردنی پاو پاریدێس یاریزانە لاوەكەی بارسێلۆنای ژێر 19 ساڵان، چاڤی گوتی:

یاریزانێكی زۆر بە توانایە، وا دەرناكەوێت تەمەنی 16 ساڵ بێت، بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت و كەسایەتیەكی بەهێزی هەیە، ئێمە بەردەوامین و هەوڵی پێگەیشتنیان دەدەین، ئەوان داهاتوون بۆ یانەكە.

دەربارەی ئیسكۆ گوتی:

ئیسكۆ لە ئاستێكی باوەڕپێنەكراودابوو، جیاوازی درووستكرد، قسەم لەگەلی كرد و من دڵخۆشم بۆی.

دەربارەی ئاستی یارییەكەی بێتیس گوتی:

یەکێك بوو لە باشترین یارییەکانی ئەم وەرزە، هیوادارین ئەم یارییە سەرەتای دۆزینەوەی رێگای راست بێت، لە سان مامێس بارودۆخەكە زۆر قورس دەبێت، دەمانەوێت شەڕ بۆ ئەو نازناوانەی کە ماوە بکەین.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە دوای جیڕۆنای پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button