ئینگلتەرا

دەگوترێت مانچستەر یونایتد گەورەترین گرێبەستی ئەنجام داوە!

یاریگا –

لە کاتێکدا هاندەرانی مانچستەر یونایتد بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی کڕینی یاریزانی نوێ بوون لەلایەن کارگێڕی یانەکەیانەوە، بەڵام سوپرایزەکە شتێکیتر بوو بۆ ئەو هاندەرە تینووەکان. ئەوەش بە هێنانی عومەر بێرادای بەڕێوبەری جێبەجێکار.

عومەر پێشتر لەگەڵ مان سیتی کاری دەکرد و بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت لە پشت هێنانی ئێرلینگ هالاند بۆ سیتی.

هێنانی ناوبراو بۆ شوێنی ڕیچارد ئاڕنۆڵد کە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو مانچستەری جێ هێشت. بە هێنانی عومەر، جیمی ڕاتکلیف کە تەنها چەند مانگێکە وەک خاوەن پشک دەستبەکار بووە، هیوایەکی لای هاندەران دروست کرد لە گواستنەوەکاندا چالاک دەبن و ڕکابەرێکی سەختی بازاڕەکان دەبن.

میدیای ئینگلیزی بە بایەخەوە لە هێنانی عومەر بێرادا دەڕوانێت و بە گواستنەوەیەکی شۆکهێنەر وەسفیان کردووە.

بەڕێوبەرە نوێیەکەی مان یو، جگە لە هێنانی هالاند وەک دیارترین گواستنەوەی، هاوکات دادەنرا بە کاریگەرییەکەی لە پشت سەرکەوتنەکانی ئەکادیمیای مان سیتیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button