ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: یانەیەکی ئیتاڵی ڕانیێری وەک ڕاهێنەری نوێیان دەستنیشان کرد

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا بە فەرمیی بڵاو کرایەوە یانەی سامپدۆریای ئیتاڵی کلاودیۆ ڕانیێریان وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەڵبژارد.

بە گوێرەی ڕێکەوتنی دوولایەنە، گرێبەستەکە تا مانگی یۆنیۆی 2021 دەبێت

ڕانیێری پێشووتریش سەرپەرشتی چەند یانەیەکی ئیتاڵی کردووە، دەستنیشانکردنی لەلایەن سامپدۆریاوە لە دوای لەسەر کار لابردنی ئۆزیبیۆ دی فرانچیسکۆی ڕاهێنەری پێشووتریان دێت کە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوورخرایەوە دوای ئەوەی لە حەوت هەفتەی سەرەتای خولی ئیتاڵیدا شەش یاری دۆڕاندبوو.

Back to top button