ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمیی: دی فرانچیسکۆ ڕاهێنەرایەتی یانەیەکیتری ئیتاڵی گرتە ئەستۆ

یاریگا- ئۆزیبیۆ دی فرانچیسکۆی ئیتاڵیی ئەم جارە ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی خۆی لەگەڵ یانەیەکیتردا تاقی دەکاتەوە، بەڵام هەر لە خولی ئیتاڵیی.

پێگەی فەرمیی یانەی سامپدۆریای ئیتاڵیی ڕایگەیاند کە یانەکەیان فرانچیسکۆیان وەک ڕاهێنەری نوێ هەڵبژاردووە.

دی فرانچیسکۆ پێشتر ڕاهێنەرایەتی ساسۆلۆ و ڕۆمای کردووە و توانی لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت بگاتە یاری پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ.

گرێبەستەکەی لەگەڵ سامپدۆریا تا 30ی یۆنیۆی 2022 دەبێت، بەوەش جێگەی مارکۆ جیامپاولۆ دەگرێتەوە کە ئەم ڕۆژانەی پێشووتر سامپدۆریای بەرەو ئەی سی میلان بەجێهێشت.

Back to top button