ئه‌وروپائیتاڵیا

سامپدۆریا دی فرانچێسکۆی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە

یاریگا- یانەی سامپدۆریای ئیتاڵی پشوو کورت بوون لەسەر ئەنجامە خراپەکانی ئێزیبیۆ دی فرانچیسکۆی ڕاهێنەریان و هەر زوو بە ڕێککەوتنێکی دوولایەنە خاڵی کۆتاییان بۆ گرێبەستی نێوانیان دانا.

ڕۆژنامەی لاکازێتا دی لۆ سپۆرت لای خۆیانەوە ئاشکرایان کردووە کە ڕاهێنەرەکە بڕی ملیۆنێک و 800 هەزار پێ بژاردنی لە سامپدۆریا وەرگرتووە، ئەوەش لە پای دەرکردنی هەر لە ساڵی یەکەمی ئەرکەکەیدا لە کاتێکدا گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵ کردبوو.

دی فرانچیسکۆ هاوینی ئەمساڵ پۆستی ڕاهێنەرایەتی سامپدۆریای گرتە دەست، دوای دەرکردنی لەلایەن ڕۆماوە. لە کۆی حەوت یاری سەرەتای خولی ئیتاڵی وەک ڕاهێنەری سامپدۆریا، شەش دۆڕان و بردنەوەیەکی هەبووە و لە ئێستادا لە کۆتایی ڕیزبەندیەکەوە دەبینرێن.

Back to top button