ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ناوەڕاستکارەکەی لیڤەرپوول رەت دەکاتەوە

یاریگا –

جۆردان هێندرسن، بەرلەوەی پەیوەندی بە یانەی ئەیاکسەوە بکات، پێشکەشی بارسێلۆنا کرابوو، بەڵام کەتەلۆنیەکان بە هۆکاری جیاواز رەتیانکردەوە گرێبەست لەگەل ئەم یاریزانەدا واژوو بکەن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر جۆردان هێندرسن  لەگەڵ یانەی ئەیاکس گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز واژوو کرد. ئەو یاریزانە ناوەراستکارە و کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول، لە پەیوەندیکردن بە خولی سعودی پەشیمان ببووە و تونیا لە دوای 6 مانگ سعودیای بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ تۆپی پێی ئەوروپا.

رۆژنامەی مۆندیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بریکاری هێندرسن پێشنیاری ئەو یاریزانەی بۆ بارسێلۆنا کردبوو، بەڵام بارسا سەرەڕای ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی ناوەڕاستی دەدا، بیرۆکەکەی رەتکردەوە.

چیرۆکی هێندرسن لە سعودیە زۆر زوو کۆتایی هات. لە گرێبەستەکەیدا بڕگەیەکی تایبەت هەبوو کە تا یەکەمی شوبات لە بەرامبەر جێهێشتنی لە پەنجەرەی زستانەدا شایستە داراییەکانی پێنادرێت.

پێش ئەوەی ئەیاکس ئارەزووی گواستنەوەی هێندرسنی بکات، پێشکەشی یانە جیاوازەکانی وەک یۆڤێنتوس، بروسیا دۆرتمۆند، بایرن میونشن و بارسێلۆنا کرا، بەڵام بارسا بە هۆکاری وەرزشی و ئابووری مەرجی گواستنەوەکەی قبووڵ نەکرد.

ئەیاکس نزیکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆی وەکو پاداشتی گرێبەستکردنی پێشکەش کردووە و هەروەها 3.2 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی مانگانە دەداتێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button