ئینگلتەرا

ئەگەر هەیە مان سیتی لە پریمەرلیگ دابەزێنرێت بۆ چامپیۆنشیپ!

یاریگا –

دێوەزمەی سزادانی مان سیتی هێشتا بەسەر یانەکەوە لانەچووە و تازەترین دەنگۆ ئەوەیە سیتی سزای قورس وەربگرێت لە ئەگەری ساخبوونەوەی پێشێلکارییەکانی لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا.

بەگوێرەی لێدوانەکانی ستیفن بۆرسۆنی ڕاوێژکاری پێشووی دارایی مان سیتی کە بۆ پێگەی talkSPORT داویەتی، ئەگەر هەیە یانەکە سزای قورس بدرێت تا ئاستی دابەزاندنیان لە پریمەرلیگەوە بۆ چامپیۆنشیپ لە باری ساخبوونەوەی پێشێلکاری 115ی یاسای دارایی خاوێن لە ماوەی نێوان وەرزەکانی ٢٠١٠/١١ و ٢٠١٨.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات تەنانەت ئەگەر هەیە ئەو سێ نازناوەی خول کە لەو ماوەیەدا بردوویانەتەوە (٢٠١٢، ٢٠١٤، ٢٠١٨) لێیان بسەنرێتەوە.

ئەو ڕاوێژکارەی پێشووی یانەکە هاوکات سزا پێشبینیکراوەکەی مان سیتی جیاوازتر لە ئیڤەرتن و نۆتینگهام فۆرست دەبینێت و بە زۆر قورستر لەوانەی تووشی ئەو دوو یانەیە هاتن لە خاڵ لێ شکاندن، دووچاری سیتی ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button