ئیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ پێشکەش بە یانەیەکی ئیتاڵی کراوە

یاریگا

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، دوای دوورخستنەوەی بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی لە یانە ئیتاڵیەکە، رەنگە هەر لەو وڵاتە بەردەوام بێت.

دوای دوورخستنەوەی راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە لە ریزەکانی یانەی رۆما، چەندین دەنگۆ لەسەر داهاتووی بڵاوکراوەتەوە، بەهێزترین دەنگۆش ئەوەی گوایە لە شوێنی چاڤی ببێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەڵام سەرچاوەکانی کەتەلۆنیا باس لە یانەیەکی دیکە دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی سپێشەل وەن، هاونیشتیمانیەکەی پێشکەش بە بەرپرسانی یانەی ناپۆلی کردووە، بۆ ئەوەی لە شوێنی والتە مازاری ببێتە راهێنەری یانەکەی باشووری ئیتاڵیا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لە ئەگەری شکستهێنانی ناپۆلی لە جامی سوپەری ئیتاڵیا، رەنگە مۆرینیۆ ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە و لە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی بارسێلۆنا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button