ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سالامانكا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر یونیەن سالامانكا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 21:30 بە كاتی كوردستان سالامانكا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی چەندین ئەستێرەی سەرەكی یانەكەی بێ بەش دەبێت ئەوانیش، گاڤی، شتیگن، ئالۆنسۆ، كانسێلۆ، ئینیگۆ، رافینیا، لامین و ئاراوخۆ.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: پینیا

هێڵی بەرگری: فۆرت، كۆندی، كریستێنسن ، باڵدی

هێڵی ناوەند: رۆمیۆ، فێرمین، رۆبێرتۆ

هێڵی هێرشبردن: فێران، رۆكی، فێلیكس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button