دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ یانەکانی پرێمەرلیگ واز لە بێنزێما ناهێنن و بارسا یاریزانێکی مان سیتی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

ئارسیناڵ کەوتووەتە خۆی و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی وەرز کەریم بێنزێما بگوازێتەوە – تیم تۆک

ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا هاتوونەتە سەرهێڵ و هەوڵی گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی دەدەن – تێلێگراف

نیوکاسڵ یونایتد تەواوی هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی کاڵڤن فیلیپس خستووەتەگەڕ، بەهۆی کشانەوەی لە کێبڕکێکان – Inews

تاوەکو ئێستا تۆتنهام دەستبەرداری هیوای گواستنەوەی کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی نەبووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

چێڵسی ئامادەیە رێگە بە چوونەدەرەوەی ئارماندۆ بڕۆخا، هێرشبەری ئەلبانی ببێت. یانەکانی وێستهام، فولهام و وۆڵڤز لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەر ئالێساندرۆ بۆنگیۆرنا، بەرگریکاری تۆرینۆ داناوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

داهاتووی گۆنچالۆ رامۆس لە پاریس سانجێرمان روون نییە، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاو بە یانە پاریسییەکە بگات، لە مێرکاتۆی ئەم زستانەدا دەستبەرداری دەبێت – لیکیپ

فولهام گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا دەستپێکردووە، تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن یاری بۆ یانە لەندەنییەکە دەکات – سکای دۆچلاند

ئەگەر تۆتنهام رێگە بە چوونەدەرەوەی پیێر هۆبێرگ بدات، ئەوا ناپۆلی ئامادەیە گرێبەستی لەگەڵدا بکات – تێلێگراف

ئارسیناڵ رکابەری میلان و بۆڕووسیا دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی چاڤی سایمۆن، هێرشبەری هۆڵەندا دەکات، ئێستا بە خواستن لە پاریسەوە یاری بۆ لایپزیگ دەکات – بیڵد

ئاستۆن ڤیلا داوای دۆخی ئێستا و بەهای جیۆڤانی رێینا، یاریزانی ئەمریکی لە بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

مارسیلیا تاوەکو ئێستا دەستبەرداری هیوای گواستنەوەی سەعید بن رەحمە، یاریزانی وێستهام نەبووە – فووت مێرکاتۆ

رادو دراگوسین، بەرگریکاری نوێی تۆتنهام دەڵێت؛ ئۆفەری بایرن میونشنم رەتکردەوە چونکە سپێرز دەمێکە داوای منی کردووە – ئیڤینینگ ستاندارد

ئینتەر میلان زۆر لە گواستنەوەی مەهدی تارمی نزیکبووەتەوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button