ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد خۆی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس ئامادە کردووە

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس ئامادە کردووە.

ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، شەتانە سوورەکان ئۆفەرێکی زەبەلاحیان بە بەهای 130 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە تەرخان کردووە.

ریال مەدرید لە سەروبەندی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسیدایە، یاریزانەکە دەتوانێت لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە مێرێنگی بکات.

بەڵام لە راستیدا ئەو گرێبەستە بەبێبەرامبەر نابێت، چوونکە مووچەی ساڵانەی کیلیان لە مەدرید 30 ملیۆن پاوەند دەبێت، کۆی گشتی تێچووی گرێبەستەکەش دەگاتە 190 ملیۆن پاوەند.

جیا لە گواستنەوەی ئێمباپێ، ریال مەدرید پێویستی بە گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چەپ هەیە، کە ئالفۆنسۆ دەیڤزی کانەدی و بەرگریکاری بایرن میونشن نزیکترین یاریزانە لە یانەکە.

گۆڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، رەنگە لە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید ناچاربێت بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ و بەرگریکارێکی نوێش دەستبەرداری ڤینیسیۆس ببێت.

ڤینی سێ مانگ لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا هاوینی 2027 نوێکردەوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش 1 ملیار یۆرۆیە، پێشبینی ناکرێت لۆس بلانکۆس بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت، بەڵام لە بازاڕی گواستنەوە هەموو ئەگەرێک کراوەیە.

ڤینی لە هاوینی 2018 لە فلامینگۆی بەڕازیلییەوە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە 441 یاری کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 68 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی لالیگا، 2 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button