ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ یەکەمجار؛ ئۆسیمین باسی گواستنەوەی بۆ پرێمەرلیگ دەکات

چێڵسی و ئارسیناڵ ئامادەن بیگوزنەوە

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری دووپاتیدەکاتەوە، دەیەوێت یاری لە پرێمەرلیگ بکات.

لە ماوەی رابردوودا، هێرشبەری ناپۆلی بەردەوام ناوی بە یانە گەورەکان بەستراوەتەوە، یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵ لە سەرووی گرنگیپێدەرانن.

ئۆسیمین لەم وەرزەدا، هەشت گۆڵی لە 18 یاریدا کردووە و لە وەرزی رابردووشدا، ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی نەیپڵس پێشکەش کرد و بووە پاڵەوانی سێریا ئەی.

ئۆسیمین لە لێدوانێکیدا لەگەڵ سکای سپۆرتس، باسی لە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس کرد

دڵخۆشم لەگەڵ سەرۆکی یانەکە، ناتوانم درۆ بکەم، پەیوەندییەکی باشم لەگەڵدا هەیە، لەوەتەی هاتوومەتە ئەم یانەیە، بەردەوام لەگەڵمدا بووە. پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ماڵباتەکەیدا هەیە. دی لاورێنتیس زۆر باش بووە بۆ بن و لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا، بەردەوام پاڵپشتی منی کردووە. دڵنیاتان دەکەمەوە، هەموو هەوڵێک دەدەم، ئەم وەرزەش سکودێتۆ بەدەستبهێنن. بەلای منەوە گرنگە ئەم جۆرە پەیوەندییانەم هەبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکیدا لەبارەی پەیوەندیکردن بە یانەیەکی پرێمەرلیگ، ئۆسیمین دەڵێت

بەدڵنیاییەوە دەمەوێت رۆژێک لە رۆژان یاری لە پرێمەرلیگ بکەم، بەڵام ئێستا پلانی دیکەم هەیە و خەریکم کاریان لەسەر دەکەم، هەر کاتێک کاتی هات، هەمووان دەیزانن.

ئۆسیمین پێشتر یاری بۆ یانەکانی فۆڵفسبورگ، چارلێڕۆی و لیل کردووە. یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی نایجێریا و خاوەنی 21 گۆڵە لە کۆی 28 یاری نێودەوڵەتیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button