ئینگلتەرا

تۆتنهام بۆ سێیەم جار ڕێگیلۆنی بە خواستن ناردە دەرەوە

یاریگا –

یانەی تۆتنهام سێرخێۆ ڕێگیلۆنی بە خواستن ناردە دەرەوە و بەڵام بژاردەی لە بەردەم داناوە کە کۆتایی وەرز بگەڕێتەوە ڕیزەکانی سپێرس.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ کە بە شێوەی تایبەت دەستی کەوتووە، هەردوو یانە ڕێكکەوتنی زارەکییان تەواو کردووە و پاش هەڵکردنی گڵۆپی زەرد بۆ یەکلاکردنەوەی پرۆسەکە.

ڕۆمانۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سبەینێ چوارشەمە پشکنینە پزیشکیەکان بۆ یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ئەنجام دەدرێت.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە تۆتنهامەوە لە ٢٠٢٠، ئەمە سێیەمین جارە ناوبراو بە خواستن دەنێردرێتە دەرەوە لە پاش ماوەی خواستنەکانی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و مانچستەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button