سعودیەفه‌ره‌نسا

هیلال یاریزانێکی لە مارسیلیا گواستەوە

یاریگا –

یانەی ئەلهیلالی سعودی دەستی کرد بە گواستنەوەی یاریزانی بیانی و ئەم جارە لە مارسیلیای فەرەنسی یاریزانێکی بۆ تۆکمەتر کردنی ڕیزەکانی کڕی.

هیلال دەیەوێت بێ ڕکابەر بمێنێتەوە لە ڕکابەرێتییەکانی خولی سعودی و کەڵک لە یاسا نوێیەکەی ئەو خولە وەربگرێت لە زیاترکردنی ژمارەی یاریزانە بیانییەکان و، هەر بۆیە ڕێنان لۆدی بەرازیلی گواستەوە.

لۆدی یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی ئەتڵەتیکۆ مەردید لە ساڵانی 2019-2023. پاشان بە خواستن گواسترایەوە بۆ نۆتینگهام فۆرست و بۆ یانە ئینگلیزیەکە 28 یاری ئەنجام دا تا سەرەنجام هاوینی ساڵی ڕابردوو مارسیلیا بە بڕی 13 ملیۆن لە ئەتڵەتیکۆی کڕی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس رودی گالێتی، بەرگریکارەکەی باڵی چەپ بە بڕی 22 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە هیلالەوە کردووە.

ئەگەرچی هێشتا یانە سعودیەکە بە فەرمی گواستنەوەکەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەو ڕۆژنامەنووسە بڵاوی کردووەتەوە کە گرێبەستەکە تەواو کراوە و یاریزانەکە بەرەو سعودیە دەڕوات.

لە ماوەی ڕابردوودا خولی سعودیە یاسایەکی نوێی دەرکرد کە ڕێگە بە یانەکانی دەدات ژمارەی یاریزانانی بیانی لە هەشتەوە بەرز بکەنەوە بۆ دە یاریزان لە ڕیزەکانیاندا. ئەوەش  بۆ فراوانتر کردن و گەشەپێدانی خولەکەیان.

خولی سعودی گۆڕانکاریی دەکات لە ژمارەی یاریزانانی بیانی

بابەتی زیاتر

Back to top button