سعودیە

خولی سعودی گۆڕانکاریی دەکات لە ژمارەی یاریزانانی بیانی

یاریگا –

خولی نایابی سعودیە بە نیازی گۆڕانکاریی گەورەیە و بۆ وەرزی داهاتوو خولەکە پلانی جیاوازتری پێیە لە ڕووی ژمارەی یاریزانانی بیانی.

لە ئێستادا تەنها هەشت یاریزانی دەرەوەی سعودیە ڕێگە پێدراوە لە ڕیزی تیمێکدا یاریی بکەن.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، بۆ وەرزی داهاتوو پرۆ لیگی سعودیە ژمارەکە لە هەشتەوە دەکاتە دە یاریزان و بەوەش پلانیانە چالاکتر و بەهێزتر دەرکەون لە بازاڕەکانی گواستنەوەدا.

لە ئێستادا یانەی ئەهلی بە نموونە، هەشت یاریزانەکەی پڕ کردووەتەوە لە ڕیزەکانیدا.

ئەو شۆڕشەی سعودیەکان دەستیان پێ کردووە بۆ فراوانکردن و گواستنەوەی یاریزان، لە گواستنەوەکانی ڕابردوودا خولەکەیان گەیاندە ڕیزی پێنج لەو خولانەی زۆرترین یاریزانیان گواستەوە. لەوانە پریمەرلیگ، لیگ وەن، بۆندسلیگا و سێریائەی و، جێی بە لالیگای ئیسپانی لەق کرد و لە ڕیزبەندی پێنجەم دووری خستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button