ئینگلتەرا

خواستی مانچستەر لە گواستنەوەی بێنزێما ئاشکرا بوو

یاریگا –

پەرەسەندنەکانی دۆخی کەریم بەنزیمە لەگەڵ ئیتیحاد دەنگۆی زۆری هێناوەتەوە ئاراوە لە بارەی قۆناغی داهاتووی گۆڵکارە فەرنسیەکە.

کێشەکانی کەریم لەگەڵ یانە سعودیەکە پێێ ناوەتە ئاستێکیترەەوە و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە پەیوەندی نەکردووەتەوە بە ئیتیحادەوە دوای گەڕانەوەی بۆ فەرەنسا بۆ پشووەکان و ئەوەش بە کۆتایی کارکردنی بنزیمە لێک درایەوە لەگەڵ یانەکە دوای هاتنی مارسێلۆ گایاردۆی ئەرجەنتینی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە لە دوای نونۆ سانتۆس.

ئەو خۆدوورخستنەوەی ئەستێرەکەی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید، وەک پەیامێک بوو کە ناوبراو لە سعودیە ئاسوودە نیە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا. هەر بۆیە دەنگۆی چوونە پێشەوەی ئارسیناڵ و چێڵسی و لەوانیش زیاتر مانچستەر یونایتد پەرەی سەند. بەڵام ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی هەواڵی ناخۆشی پێیە بۆ بنزیمە و ئاشکرای کردووە کە مان یو نایانەوێت بیگوازنەوە بەڵکو ئەوان چاویان لە هێرشبەرێکی ئاستبەرزی وەک هاری کینە بۆ چارەسەری قەیرانی هێڵی پێشەوەیان کە چوارم خراپترین هێڵی هێرشبەرییان هەیە لەم وەرزەی پریمەرلیگ.

ئەو هەواڵەی میرەر کۆتایی هێنا بە دەنگۆییەکانی خواستی مانچستەر لەم زستانە بۆ گواستنەوەی کەریم.

بنزیمە هاوینی ساڵی ڕابردوو لە لوتکەی ئاستی خۆیدا ڕووی کردە خولی سعودی وەک خاونی باڵۆن دۆر و، پەیوەندی کردنیشی بە خولەکەوە کاردانەوەی میدیایی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت ئەو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button