ئیسپانیا

ئایا بە دوورخستنەوەی، چاڤی مافە داراییەکانی لە بارسا دەوێت؟

یاریگا –

ئەنجامەکانی چاڤی هێرناندێز دەنگۆی دوورخستنەوەی هێناوەتەوە بەر باس و هەندێک دەیبەستنەوە بە یاریەکەی بەرامبەر ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ و، هەندێکیش بە ئەنجامەکانی بارسێلۆنا لە کۆتایی وەرز و پێگەی کۆتاییان لە لالیگای ئەم وەرزە.

لەگەڵ ئەو دەنگۆیانە، گومان هاتووەتەوە ئاراوە لەسەر هەڵوێستی چاڤی لە ئەگەری دوورخستنەوەی پێش ماوەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی کاتێک لە ساڵی ٢٠٢١ لە سەدی قەتەریەوە ئەرکەکەی گواستەوە بۆ ماڵە هەمیشەییەکەی.

ڕۆژنامەنووس خاڤی میگێل لە ڕۆژنامەی ئاس وای باس کردووە کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە هەر وەک چۆن دەستبەرداری مافە داراییەکانی بوو لە قەتەر تەنها لەپێناو سەرگرتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا، لە ئەگەری بڕیاری خوان لاپۆرتا بە لابردنی ناوبراو، هیچ هەڵوێستێکی نابێت بۆ داواکردنی بڕی ئەو مووچانەی لە لای بارسا دەیمێنێت.

میگێل لەو بارەیەوە دەڵێت چاڤی تەنانەت پەنایش ناباتە بەر ڕێکاری یاسایی بۆ داواکردنەوەی مافەکانی. چونکە ئەو بەرژەوەندی بلاوگرانا لەپێش هەر خواستێکی ترەوە دادەنێت و خۆیشی دەزانێت کە کاربەدەستانی بارسا ئەوەی دەیکەن لەپێناو ئامانجەکانی یانەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button