خوله‌کانی دیکە

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خەڵاتی زە بێست دەنگی نەداوە؟

یاریگا –

لەو لیستەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لەبارەی ئەنجامی دەنگی کاپتن و راهێنەرانی هەڵبژاردەکان بڵاویکردووەتەوە، ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیستەکەدا نییە و دەنگی نەداوە، لەکاتێکدا کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵە.

لەو لیستەی فیفا بڵاویکردووەتەوە، پێپێ وەکو کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەنگی بۆ باشترینەکانی 2023 داوە، بەرگریکارە پۆرتوگاڵییەکە دەنگی بە لیۆنێل مێسی نەداوە، بەڵکو دەنگی یەکەمی بە بێرنانردۆ سیلڤا داوە، دەنگی دووەم بە ئێرلینگ هالاند و دەنگی سێیەمیشی بە ڤیکتۆر ئۆسیمێن داوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی دەنگدانی فیفا نەکات، ساڵی رابردووش دۆن رەتیکردەوە بەشداریی دەنگدانی خەڵاتی زە بێست بکات و فیفای لەوە ئاگادار کردەوە بەشداریی دەنگدانەکە ناکات، ئەمساڵ بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک بەشداریی دەنگدانی نەکرد، وەکو یاخیبوونێک لەدژی فیفا و زە بێست دەنگی نەداوە و پێپێ کاپتنی دووەمی هەڵبژاردەکە دووەم ساڵە لەسەریەک دەنگ دەدات.

دەنگەکانی رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵیش نامۆ و سەیر بوون، ئەو راهێنەرە ئیسپانییە دەنگی یەکەمی بۆ مارسیلۆ برۆزۆڤیچ یاریزانی کڕواتی یانەی نەسڕی سعوودی بووە، دەنگی دووەمی بە بێرنانردۆ سیلڤا داوە و دەنگی سێێەمیشی بە لیۆنێل مێسی داوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button