ئه‌مریکاگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێ ئەرجەنتین بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی سکالۆنی دا

''تاوەکو دوای کۆپا ئەمێریکا بەردەوام دەبێت''

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی تاوەکو کۆتایی کۆپا ئەمێریکا، لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەردەوام دەبێت.

بەم دواییە کلاودیۆ تاپیا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەگەڵ سکالۆنی کۆبووەوە و باسیان لە یاری دۆستانەی داهاتووی تانگۆی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی چین کرد و هەروەها وردەکارییەکانی کۆپا ئامێریکاشیان باس کرد.

گاستن ئیدۆل، رۆژنامەنووسی دیاری ئەرجەنتینی لە وەڵامی دەنگۆکانی رۆیشتنی سکالۆنیدا دەڵێت

لیۆنێل سکالۆنی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە و لە کۆپا ئەمێریکا سەرکردایەتی ئەرجەنتین دەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەموو شتێک بە فەرمی رادەگەیێندرێت.

لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی رابردوودا، سکالۆنی گومانی لەسەر مانەوەی لە پۆستەکەیدا دروستکرد، کاتێک ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە بەرازیلی بردەوە، ئەوکات گووتی

بەردەوامبوونی من زۆر ئاڵۆزە و لەمەش ئاڵۆزتر، بردنەوەی بەردەوامە.

سکالۆنی تەمەن 45 ساڵان لە هاوینی 2018 بووە راهێنەری تانگۆ و لە ساڵی 2021 سەرکردایەتی ئەرجەنتینی کرد و نازناوی کۆپا ئەمێریکای بردەوە، کە یەکەم نازناوی ئەجەنتین بوو لە دوای مۆندیالی 1986. جیا لەمەش گەورەترین دەستکەوتی بۆ خۆی و وڵاتەکەی لە مۆندیالی 2022 بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button