دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بێنزێما و فیرمینۆ لە پرێمەرلیگ داواکراون و ئاراوخۆ بڕیارەکە دەدات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

چێڵسی بە جددی بیر لە گواستنەوەی کەریم بێنزێما، هێرشبەری ئیتیحاد، رۆبێرتۆ فیرمینۆی هێرشبەری ئەهلی سعودی دەکاتەوە – گۆڵ

سێر جیم راتکڵیف، وەبەرهێنەری نوێی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی هێڵی هێرشبردنی هاوشێوەی هاری کەین واژۆ بکات – ستاندارد

مانچێستەر یونایتد باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس کردووە، لە بەرامبەردا رێگە بە چوونە دەرەوەی ئارۆن وان-بیساکا دەدات – ESPN

بازنەی گرنگییەکانی شەیتانە سوورەکان فراوان بووە و گرنگی بە گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنای داوە – فلۆریان پلاتنبێرگ

پاریس سانجێرمان زۆر نزیکە لە گواستنەوەی بڕونۆ گویمارێش، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند – تۆک سپۆرت

نیوکاسڵ لە کێبڕکێی گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس کشایەوە، چونکە مانچێتسەر سیتی داوای پارەیەکی زۆری کردووە – تێلێگراف

جیا لە نیوکاسڵ، یانەکانی کریستال پاڵاس، ئێڤەرتن، وێستهام و یوڤێنتوس لە کێبڕکێی گواستنەوەی فیلیپس ماونەتەوە – سکای سپۆرتس

رەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، رێناتۆ سانچێز ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و رووبکاتە رۆمای ئیتاڵی – فابریزیۆ رۆمانۆ

جیسێ لینگارد، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی پۆرتلاند تیمبەرزی ئەمریکی – دەیلی مەیڵ

چێڵسی دەیەوێت بە خواستن جۆن دوران، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا، تاوەکو کۆتایی وەرز بگوازێتەوە – مێترۆ

چێڵسی ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە، بە یەکجاری رێگە بە گواستنەوەی یان ماتسنی بەرگریکار بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند بدات – تێلێگراف

سێڵتک گرنگی بە کوامین کێلێهێر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول داوە، بەڵام یانەکانی برێنتفۆرد، برایتن و ۆوڵڤز رکابەری دەکەن – دەیلی مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button