ئینگلتەرایاریگا

پێشنیازێک لە ڕۆی کینەوە بۆ تین هاگ بۆ گواستنەوەی یاریزانێک

یاریگا –

رۆی کین، ئەستێرەی پێشووتری مانچستەر یونایتد کە هەمیشە ڕەخنە و سەرنجەکانی دەنگدانەوەی لە میدیادا بڵاو دەبێتەوە و زۆر جار بە ڕاشکاوییەکەیدا دەناسرێت، ئەم جارە پێشنیازی بۆ یانەکەی هەیە و داوا دەکات یاریزانێکی ئەستۆن ڤیلا بگوازنەوە.

لە بەرنامەمی Stick To Football, کاپتنەکەی پێشووی مانچستەر سەرسامی خۆی بە دۆگلاس لویزی بەڕازیلی پیشان داو وەک یاریزانێکی “بە کواڵیتی” وەسفی کرد و وتی

ئەم یاریزانە هەموو هەفتەیەک خۆی پیشان دەدات. وا دەردەکەوێت کە هەرگیز تووشی پێکان نایەت. یاریزانێکی ئاستبەرزە. من حەزم لێیەتی. وابزانم ساڵی ڕابردوو ناوی بە ئارسیناڵەوە دەبەسترایەوە. ئەوە هیچ مایەی حەپەسان نیە. چونکە هەندێ لە یاریزانەکانی ڤێلا هەست دەکەیت دەتوانن بۆ یانەیەکی وەک مانچستەر یان ئارسیناڵ یاخود مان سیتی یاری بکەن. تۆ تەماشای واتکینس بکە. بەڵام من لویزم بە دڵە. یاریزانێکی جێگیرە. ڕەنگە لە زۆر ڕووەوە سوودی لێ ببینیت. زۆر شتی ئەوم بە دڵە. لەوەیە تاکە شت نەیبێت، یاریکردنە لە بۆشایی و مەودای زۆر.

کین لە درێژەی وەسدەکانیدا وتی

لە ڕووی بڕیاردان و چاودێریکردنی تۆپ، زۆر زۆر باشە

لویز لە دیارترین کۆڵەکە سەرەکیەکانی تیمەکەی ئونای ئێمریە و. لەم وەرزەدا توانیویەتی لە ٢٠ بەشداریکردنی یارییەکانی پریمەرلیگدا شەش گۆڵ تۆمار بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button