ئیسپانیا

کاسیاس سەرسامە بە لێدوانێکی ڤینیسیوس

ئیکەر کاسیاس ستایشی ڤینیسیوس جونیۆرز دەکات بۆ لێدوانی ئەو یاریزانە پاش هاتریکەکەی کلاسیکۆ.

شەوی رابردوو ڤینیسیوس جونیۆر مێژووییەکی زێڕینی نوسییەوە بە تۆمارکردنی هاتریک لە نیوەی یەکەمی یاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا. دوای یارییەکەش لە لوتکەی سەرکەوتندا بۆ میدیاکان وتی “من کەسێکی بێ هەڵە نیم، دەزانم هەندێک جار زۆر قسە دەکەم و هەوڵی بڕینی زیادە دەدەم، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات فێر دەبم و من لێرەم بۆ فێربوون”.

کاسیاسی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی یانەکە لە تویتەر پاش ئەم لێدوانە ستایشی ڤینی کرد و نوسیوییەتی

ئەمڕۆ ڤینیسیوسم زۆر بەدڵ بوو لە نێو یاریگا، بەڵام زۆر زیاتر بەدڵم بوو لە دەرەوەی یارییەکە بەو لێدوانانە. ئەو کوڕە بلیمەتە!

مەدرید بە هاتریکی ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەرزوو یارییەکەی یەکلاکردەوە و نیوەی دووهەمیش رۆدریگۆ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و یارییەکە 4-1 کۆتایی هات

بابەتی زیاتر

Back to top button