خوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی ئیسرائیلی لە تورکیا سڕکرا

''پاڵپشتی لە کوشتارگەری ئیسرائیل دەکات''

یاریگا –

وەزارەتی دادی تورکیا لێکۆڵینەوە لەگەڵ یاریزانێکی ئیسرائیلی دەکات.

ساگیڤ یێهیزکێڵ، هێرشبەری ئەنتاڵیا سپۆر بە تۆمەتی کاری دوژمنکارانە و بڵاوکردنەوەی رق، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

لە یاری نێوان ئەنتاڵیا سپۆر و ترابزۆن سپۆر لە سوپەرلیگی تورکیا، یێهیزکێڵ، گۆڵێکی کرد و برینپێچێکی لەدەست چەپەی دانابوو و رێکەوتی 7/10 و ژمارە 100ی لەسەر نووسیبوو. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر هێرشی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.

یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی

داواکاری گشتی لە ئەنتاڵیا لێکۆڵینەوەی لە دژی ساگیڤ یێهیزکێڵ، هێرشبەری ئیسرائیلی دەستپێکردووە، بڕیارەکەش بە تۆمەتی هاندانی خەڵکە بۆ رقلێبوونەوە و زیادکردنی کاری دوژمنکارانە. ئەمەش بە هۆی ئاماژە ناشرینەکانی کە پاڵپشتی لە کوشتارگەری ئیسرائیل لە غەزە دەکات.

لە دوای بڕیارەکەی داواکاری گشتی، یانە تورکییەکە ساگیڤی لە پێکهاتە دوورخستەوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button