ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی شکاند

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی شکاند.

شەوی رابردوو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ریال مەدرید رووبەڕووی بارسێلۆنا بووەوە، یارییەکەشی بە ئەنجامی 4-1 بردەوە و بووە پاڵەوانی جامەکە.

بە بەدەستهێنانی ئەم نازناوەش، فلۆرێنتینۆ پێرێز بووە بە یەکەم سەرۆک لە مێژوویی ریال مەدرید 33 نازناو بەدەستبهێنێت، ریکۆردەکەی سانتیاگۆ بێرنابۆیی شکاند کە خاوەنی 32 نازناو بوو.

پێرێز لەگەڵ مێرێنگی، 6 نازناوی لالیگا، 3 نازناوی جامی شای ئیسپانیا، 7 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، 6 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 5 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی نێوان کیشوەرەکان (ئەو پاڵەوانێتییە ئێستا بوونی نەماوە) بەدەستهێناوە.

سەرۆکە تەمەن 76 ساڵانییەکە لە دوو سەردەمی جیاواز سەرۆکایەتی ریال مەدریدی کردووە، جاری یەکەم لە ساڵی 2001 تا 2006 سەرۆکایەتی یانەکەی کرد و گالاکتیکۆسی ئەنجامدا، کە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی گەورە بوو لە یەک مێرکاتۆدا.

سێ ساڵ پاش دابڕانی و لە هاوینی 2009 جارێکی دیکە وەک سەرۆکی یانەکە هەڵبژێدرایەوە، تا ئێستا لە پۆستەکەی بەردەوامە و مێرێنگی کردووە بە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button