سعودیەگرنگترین

بێنزێما هۆکاری ئامادەنەبوونی لە مەشقەکان ئاشکرا دەکات

بەهۆی خراپی کەش و هەوا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە

یاریگا –

دوور خستنەوەی کەریم بێنزێما لە کەمپی مەشقەکانی ئیتیحاد، وەک بوومەلەرزەیەکی گەورە وابوو لە تۆپی پێی سعودیەدا. ئەمڕۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە هۆکاری نەگەڕانەوەی بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی ئاشکرا کرد.

کێشەکانی کەریم بێنزێما لە سعودیە کۆتایی نایەت. ئەم یاریزانە وەک دوێنێ رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی نەگەڕاوەتەوە سعودیە و بە فەرمانی راهێنەری یانەکە، لە کەمپی دوبەی دوورخراوەتەوە. مارسێلۆ گایاردۆ راهێنەری ئیتیحاد، قەڵەمێکی سووری لەسەر ناوی کەریم کێشا و تیپەکە بەبێ بەرەوە ئیمارات برد.

بێنزیما دەبوایە هەینی رابردوو وەک یاریزانانی تری ئیتیحاد خۆی بە راهینەرە نوێیەکە ناساندبا، بەڵام بە هۆکاری نادیار لە مەشقەکاندا ئامادەنەبوو. لە ئەنجامدا راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بڕیاریدا جیاوازی نەکات و ئەمرۆ بەبێ ئەستێرە فەرەنسییەکە بەرەو دوبەی بەڕێکەوت.

سەرچاوە سعوودیەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە فەرەنسییە پێش کۆتایی ساڵ و پێش پشووی کریسمسیش لە سێ مەشقی یانەکە لە جددە بەشداری نەکردووە.

دوای ئەوەی هەواڵەکە بڵاوبووەوە کە بێنزێما بانگهێشتی کەمپی مەشقەکان لە دوبەی نەکراوە، مارکا بەخێرایی پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی کەریمەوە کرد و ئەوانیش روونیان کردەوە کە یاریزانەکە بەهۆی زریانێکەوە لە دووڕگەکانی مۆریشۆس گیری خواردووە و بەم شێوەیە تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە سعودیە. بێگومان یانەی ئیتیحادیش پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بڕیاربوو رۆژی هەینی کەریم بەشداری راهینان بکات و بیانووەکەی قبوڵ نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button