ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

یانه‌ی تۆرینۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی عێراقی واژۆكرد

یاریگا-

یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی، گرێبەستی لەگەڵ ئادەم تالیب، بەرگریکاری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرد واژۆكرد.

تالیب تەمەنی 17 ساڵ، پێشتر نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی لە جامی ئاسیای 2023 لە ئۆزبەکستان و جامی جیهانی خوار 20 ساڵانی ئەرجەنتین کردبوو .

گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو بەهرەمەندە عێراقییە دوای ئەوە بوو کە دوای یارییەکانی لەگەڵ ئالبۆرگی دانیمارکی و هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا و جامی جیهانیدا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.

یانە ئیتاڵییەکە لە گرێبەسته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاده‌م هیچ وردەکارییه‌ك و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌شی ئاشکرا نه‌كردووه‌.

یاریزانه‌ عێراقیه‌كه‌ خاوەنی 12 یاری نێودەوڵەتییە، وەک دڵی به‌رگری و بەرگریکاری راست یاری ده‌كات و باڵای 1.85 سم، نرخی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان 100 هەزار یۆرۆیە، دوای یانەکانی نۆردسجایلاند و ئالبۆرگی دانیمارکی تۆرینۆ ده‌بێته‌ سێیەم وێستگەی یاریكردنی، له‌ ئێستادا ئاده‌م له‌ ووڵاتی دانیمارك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

بابەتی زیاتر

Back to top button