ئه‌مریکاگرنگترین

یەکەم دەرکەوتنی سوارێز و مێسی لە مەشقەکانی ئینتەر مەیامی

ئینتەر مەیامی بە بەشداری لویزیتۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی دەستپێکرد

یاریگا –

لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆروگوایی بەشداری لە یەکەم یەکەی مەشقی ئینتەر مەیامی کرد.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، سوارێز ریزەکانی گرێمیۆی جێهێشت و پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە کرد.

سوارێز لەگەڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەرکەوت و بۆ یەکەمجارە لە دوای بارسێلۆنا، بەیەکەوە لە تیمێکدا یاری دەکەن.

هەروەها سێرجیو بوسکێتس و جۆردی ئالبا کە پێشتر بەیەکەوە یاریان لەگەڵ سوارێز کردووە، بەشداریان لە مەشقەکاندا کرد.

ئینتەر مەیامی ئامادەکارییەکانی بۆ رکابەرییەکانی خولی ئەمریکی دەستپێکردووە، بەڵام پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکان، بەشداری لە جامی وەرزی ریاز دەکات.

ئینتەر مەیامی 20ی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەی سالڤادۆر یاری دەکات و دوا سێ رۆژ رووبەڕووی داڵاس دەبێتەوە، پاشان بەشداری لە جامی وەرزی ریاز بە بەشداری هیلال و نەسڕ دەکات.

ئینتەر مەیامی 29ی مانگ بەرامبەر هیلال یاری دەکات و لە 1ی فێبرایەر/شوباتیش رووبەڕووی نەسڕ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button