ئینگلتەرا

لینگارد بەرێوەبەری کارەکانی دوورخستەوە

یاریگا

جیسی لینگارد، دوای ئەوەی ریزەکانی یانەی نۆتینگامی جێهێشت، تاوەکو ئێستا بێ ماوەتەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردووش خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا، بەرێوەبەری کارەکانی دوورخستەوە  لەنێویاندا ئەندامانی خێزانەکەی، ئەویش لە پێناو ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ناو لاکێشەی سەوز.

یاریزانەکەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توڕەیە لەوەی پێشنیارەکانی ئەم دواییەی بە ئەنجام نەگەیشتوون.

ئەندامانی خێزانی لینگارد نوێنەری ئەو بوون بۆ دانوستان لەگەڵ یانەکان بەڵام شەوی ڕابردوو گرێبەستەکەیان هەڵوەشایەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، لینگارد بیر لە پارەی گرێبەستەکەی ناکاتەوە و تەنها ئامانجی  ئەوەیە لەگەڵ یانەیەک رێکبکەوێت و بگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button